كوردانی رۆژھەڵاتی كوردستان بە دابونەریتی خۆیان پێشوازی لە نەورۆز دەكەن

سفرەی حەفت سینی لە ماڵەكان راده‌خرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

جەژنی نەورۆز لەلایەن هاووڵاتیانی كورد له‌ ھەر چوار پارچەی كوردستان گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت، به‌ڵام كوردانی رۆژھەڵاتی بە داب و نەریتی خۆیان پێشوازی لە نه‌ورۆزو ساڵی نوێی كوردی دەكرێت، وەك گرنگیدان بە پاك كردنەوەی ناو ماڵ و كڕینی جل وبەرگی نوێ و ھەروەھا راخستنی سفرەی حەوت سینە كە مێژوویەكی كۆنی ھەیە.