كەشناسی باری كەشو ھەوای راگەیاند

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لە سەنتەری شارەكان نمە باران دەبارێ و لە ناوچە شاخاوییەكان باران دەبێت و ئەگەری بەفربارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی ئاشكرای دەكات، سبەی ئاسمانی شارەكانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆك نیمچە ھەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ سبەی
رێژەی بارانبارین لە شارەكانی ھەرێمی كوردستان
رێژەی بارانبارین لە شارەكانی ھەرێمی كوردستان
نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆ
نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆ