بە ڤیدیۆ... دوایین زانیاری لەبارەی كەشوھەوای رۆژانی نەرورۆز

دارا حەسەن ھەواڵە گرنگەكەی لەبارەی كەشوھەوای رۆژانی نەورۆز راگەیاند
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دارا حەسەن بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە كوردستان24 راگەیاند: "لە دوێنێوە شەپۆلێكی بارانبارین لە باشووری عێراقەوە كاریگەری كردووەتەسەر ناوچەكانی كوردستان، پێشبینی دەكرێت ھەرسێ رۆژی جەژنی نەورۆز باران ببارێت".

گوتیشی: "پێشبینی دەكرێت ئەو شەپۆلە تا كۆتایی مانگ بەردەوام بێت، رێژەیەكی باشی باران لەناوچەكانی كوردستان ببارێت".

دارا حەسەن راشیگەیاند: "ئەگەری بەفربارین لەناو شارو شارۆچكەكان كەمە، بەڵام ئەگەری ئەوە ھەیە لەناوچە شاخاوییەكان تەرزە و بەفر ببارێت".