سه‌رۆك كۆمار پەیامێك بڵاودەكاتەوە
K24 – هەولێر
سه‌رۆك كۆماری عێراق فوئاد مه‌عسوم به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز له پەیامێكدا، سەرباری پێرۆزباییكردنی، باس لە ئاھەنگ گێڕانی ھاوبەشەكانی كورد لە پێدەشتەكانی عێراق دەكات و دەڵێت لەگەڵمان ئاھەنگ دەگێڕن.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا بە بۆنەی نەورۆز، سەرۆك كۆمار ئاماژە بە كارا بوون و چالاك كردنی گیانی هاریكاریی نێوان ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ له‌م هه‌لومه‌رجه سەختەی ئابووریی و دارایی دەكات.
دەشڵێت تا هاریكاریی و هاوبه‌شیمان مه‌زنتر بن و بیر و هه‌ستمان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تییه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه، بەرپرسیارانە و مرۆیی و نیشتمانی بێت، ئه‌وا هه‌لومه‌رجه‌كه ده‌بێته كاتیی و زوو تێپه‌ڕ ده‌بێت.
دەقی پەیامی سەرۆك كۆمار بە بۆنەی نەورۆز
به ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه
ئه‌ی گه‌لی مه‌زن له كوردستان و له سه‌رتاسه‌ری عێراق
سڵاوی خواتان لێ بێت
خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا گه‌رمترین پیرۆزبایی له هه‌موان بكه‌م، داواكارم له هه‌ر جێیه‌ك بن له كوردستان و سه‌رتاسه‌ری عێراق له هه‌مو جێیه‌كی ئه‌م جیهانه، جه‌ژنێكی پڕ به‌خته‌وه‌ریی و به‌هارێكی هه‌میشه‌یی به خۆشیی و ئاشتیی و ئازادیی به‌ڕێ بكه‌ن .
به‌راستیی جێی شانازییه كه ئه‌م جه‌ژنه قه‌شه‌نگه‌مان په‌یوه‌سته به پێودانگ و به‌ها به‌رزه‌كانی ئازادیی و به‌گژا چونه‌وه‌ی زۆرداریی و سه‌ركوتكردن و پێودانگه‌كانی كرانه‌وه به روی ژیان و به‌هار و سه‌وزاییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ش به نرخترین به‌هاكانه خوداوه‌ند به‌خشیویه‌تی به مرۆڤ.
به‌راستیی مایه‌ی شانازیه كه ئاهه‌نگ گیڕانمان بۆ جه‌ژنی ئازادیی و به‌هاری ژیان په‌یوه‌سته به مێژویه‌كی پرشنگداری ئه‌م گه‌له كه هه‌میشه داكۆكیكار و خه‌باتگێڕ بوه له پێناوی ئازادیی و شكۆمه‌ندیی ، له هه‌مان كاتدا داكۆكیی له ژیان ده‌كات و پێوه‌ی پابه‌ند و په‌یوه‌سته، خه‌باتیش ده‌كات له‌و پێناوه‌دا كه ژیان به خۆشه‌ویستی و ئاشتیی و دادپه‌روه‌ریی سه‌وز و بوژاوه بێت.
به‌مجۆره جه‌ژنه‌كه‌مان به زیندویی له ویژدانی گه‌له‌كه‌ماندا ماوه‌ته‌وه و بووه‌ته ئیلهام به‌خشێك بۆ هه‌موومان و بووه‌ته فاكته‌ری پاراستنی نه‌ریته‌كانی نه‌ته‌وه تا له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتندا بن بوونه‌ته هانده‌ر و بزوێنه‌رێكیش له خه‌باتی درێژخایه‌نماندا به ئامانجی ره‌خساندنی ژیانێكی پڕ له دادپه‌روه‌ریی و ئازادیی و سه‌ربه‌رزیی .
ئێستاش كه ئازادیی به‌رز ڕاده‌گرین و پێی شادین، ته‌واوی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له دوندی چیا سه‌ركه‌شه‌كانه‌وه به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ئازادیی و به‌هار ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، له پێده‌شته‌كانی وڵاتی سه‌وزایشماندا به بۆنه‌ی هه‌مان جه‌ژنه‌وه برا و شه‌ریكه‌كانمان له ژیان خاك و نیشتماندا له‌گه‌ڵماندا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی زیندو زۆری تریش به‌م بۆنه‌یه‌وه كه نه‌ك هه‌ر له مێژوی ئێمه‌دا گرنگه، به‌ڵكو له ته‌واوی مێژوی مرۆڤایه‌تیدا گرنگه كه هه‌میشه ده‌ڕوانێته ژیانێك كه مرۆڤ شایسته‌یه‌تی له‌سه‌ر روی زه‌میندا.
له كه‌ش و هه‌وای ئازادی‌دا نه‌ورۆز بووه‌ته میهره‌جانێك بۆ سه‌وزایی ژیانی مرۆڤایه‌تیی سه‌وزایی سروشت و جوانیی ژیان به برایه‌تیی و ئاشتیی و خۆشه‌ویستیی. ئه‌مه‌ش كه‌م نیه كه شانازیی بكه‌ین به‌م جه‌ژن و هیوایانه‌ی كه فاكته‌ری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌كان و په‌ره‌پێدانی سه‌وزیی سروشت و درێژه‌دان و به‌رده‌وامیدانه به‌ژیان.
وا ده‌ڕوانینه هاتنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ژنه كه ببێته بۆنه‌یه‌كی زیندوو بۆ كارا بوون و چالاك كردنی گیانی هاریكاریی نێوان ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ به تایبه‌تیی له‌م هه‌لومه‌رجه ئابووریی و داراییه نائاساییه‌دا، بۆیه تا هاریكاریی و هاوبه‌شییمان مه‌زنتر بن ، تا بیر و هه‌ستمان له روانگه‌ی لێپرسراویه‌تیی و مرۆیی و نیشتمانییه‌وه بێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تییه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه، ئه‌وا هه‌لومه‌رجه‌كه ده‌بێته كاتیی و زوو تێپه‌ڕ ده‌بێت. باب و باپیرانمان به گیانی لێبورده‌یی و جوانییه‌وه له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌م جه‌ژنه‌دا ژیاون، گیانی خۆش ویستن و پێكه‌وه‌یی و برایه‌تی كه بارودۆخه‌كه زیاتر ئالِۆز بووه‌و له سایه‌ی زۆرداریی و نه‌داریش دا بووه.
ئێستا زۆرداریی بار و بارگه‌ی پێچاوه‌ته‌وه، جه‌ورو سته‌م تێكشكاوه، جه‌ژن و نه‌ورۆز و ژیانی سه‌وزایی به نه‌مری مانه‌وه‌و ئازادیی به‌رز هه‌ڵكشا، مرۆڤ به سه‌ركه‌شیی ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ده‌ڕوانێته جوانترین و به‌هاترین و به‌نرخترین به‌هاكان.
هه‌میشه با یادی شه‌هیدانی ئازادیی بكه‌ینه‌وه ، كه رێ نیشانده‌رێكی روناكی مه‌زنمانن له‌و كاته‌ی هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌وه ئاینده كه شایسته‌ی گه‌ل و ژیانی مرۆڤایه‌تیی بێت .
نه‌مری بۆ شه‌هیدان ..
ئازادیی بۆ هه‌موان ..
هه‌مو ساڵێك گه‌له‌كه‌مان له خۆشیی و خۆش ویستن و ئاشتیی زیاتردا بێت.