یارییه چاره‌نووسازه‌كه‌ی عێراق له دژی ئوسترالیا نزیك بۆته‌وه
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018 رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئوسترالیا له یارییه‌كی لوتكه و چاره‌نووسسازدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له نێوخاكی ئێران رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا ببێته‌وه.
عه‌لی عه‌دنان له یانه‌ی ئۆدێنزی ئیتاڵیاوه بۆ ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ر دوو یاریزانی یانه‌ی ریزاسپۆری توركیا (عه‌لی فایز و زه‌رغام ئیسماعیل) ئاماده‌ی یارییه‌كه ده‌بن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاریی چوون به دوو گۆڵێ بێ‌وڵام یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئوسترالیا دۆڕاند، بڕیاریشه له 28 ئه‌م مانگه رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه بێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئوسترالیا كه‌وتوونه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی (سعوودیه، ژاپۆن، ئیمارات و تایلاند) یاری ده‌كه‌ن.
سعوودیه و ژاپۆن به كۆكردنه‌ویه 10 خاڵ و به هاوبه‌شی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گرتووه، هه‌ڵبژارده‌كانی ئوسترالیا و ئیماراتیش به 9 خاڵ پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌میان گرتووه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له كۆی 5 یاری، ته‌نیا یه‌ك یاری بردۆته‌وه و به 3 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.