پێشمەرگە لەسەنگەرەکانەوە پەیامی پیرۆزبایی دەگەیەننە گەلی کوردستان

داوای یەكڕیزی و تەبایی لەلایەنە سیاسییەكان دەكەن
kurdistan24.net

K24 - شنگال

 ھێزی پێشمەرگە وەك پارێزەری وڵات، لە جەژن و بۆنەكانیش لە سەنگەرەكان لە ئامادەباشیدان، بۆ ئەوەی خەڵك بە ئاسوودەیی جەژن و یادەكان بەسەربەرن، بەشێك لە پێشمەرگەكان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەرساڵی كوردی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی كورد و كەسوكاریان دەكەن، ھەروەك داوای یەكڕیزی و تەبایی لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەن، بۆ بەدیھێنانی ئامانجەكانی گەلی كورد.