عه‌بادی: له جه‌نگی تیرۆردا ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ باشتره
K24 - هه‌ولیر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند" ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا له چاو ئیداره‌ی پێشووی زۆرتر گرنگی به شه‌ڕی تیرۆر ده‌دات و له‌وه‌ته‌ی كۆمارییه‌كان هاتوونه‌ته ده‌سه‌ڵاته‌وه، هاوكارییه‌كانیش خێراتر بوون".
ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادی پاش ئه‌وه بوو، كه دوێنێ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كۆشكی سپی كۆببووه‌وه.
دیداره‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و عه‌بادی، به رێككه‌وت كه‌وتبووه چوارده‌یه‌مین ساڵی رزگاركردنی عێراق له ده‌ست رژێمی سه‌ددام حسێن، ئه‌ویش رۆژی 20/3/2003 بوو.
هه‌روه‌ها دوو رۆژ پێش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 68 وڵاتی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه، كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و بڕیاره عه‌بادیش به‌شداری تێدابكات.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ تره‌مپ، عه‌بادی به‌شداری كۆڕێكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی"په‌یمانگای ئاشتی ئه‌مریكی" له واشنتۆن كرد، له‌وێ گووتی" هاوكاریی هێزه‌كانی عێراق بۆ جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، له‌و كاته‌وه خێراتر بووه، كه ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كورسی حوكمی له ئه‌مریكا گرتووه‌ته ده‌ست".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گووتیشی" پێموایه ئه‌م ئیداره‌یه كه كۆمارییه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن زیاتر بیانه‌وێت خۆیان له شه‌ڕی تیرۆر بكه‌نه خاوه‌ن و هه‌ست به جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كه‌م له چاو ئیداره‌ی پێشوودا، به تایبه‌تی له جه‌نگی دژی تیرۆردا".
دۆناڵد تره‌مپیش له كاتی پێشوازیكردنی له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رله‌نوێ ته‌ئكیدی له‌سه‌ر خواستی خۆی بۆ كۆتاییهێنان به داعش كرده‌وه".
تره‌مپ روویكره عه‌بادی و گووتی" سوپاسته‌كه‌م كه هاتیت بۆ ئێره، رێزێكی زۆرم هه‌یه بۆتان و ده‌زانم سه‌ربازه‌كانتان چه‌ند به جه‌رگن و به ئاسانی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، دڵخۆشم به پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق له مووسڵ".
تره‌مپ ئه‌وه‌شی گووت" چاره‌سه‌رێك ده‌دۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به داعش بهێنین "كۆتایی به داعش ده‌هێنین".
به‌ڵام تره‌مپ هێشتا به‌داخه له‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له مانگی 12 ی ساڵی 2011 عێراقی جێهێشتووه، پێیوایه نه‌ده‌بوو بكشێنه‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌یه كه له میانی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ده‌یكرد، چونكه ئه‌وكاته ده‌یگووت" من دژی داگیركردنی عێراق بووم و پاڵپشتی ئه‌و بڕیاره بووم كه ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ده‌ریكرد".
عه‌بادی له واشنتۆن رۆژی چوارشه‌ممه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 68 وڵاتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كات كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به پێكه‌نینه‌وه به تره‌مپی گووت" من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به چاودێریكردنی سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی تۆوه نییه، ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام تره‌مپ ده‌ڵێت، ئۆباما بڕیاریداوه چاودێری بكرێم"
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه بۆ ئه‌مریكا، له‌وه‌ته‌ی ئیداره‌ی نوێ له‌و وڵاته ده‌ست به‌كاربووه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش، باشتركردنی هاوكاری ئه‌منی و سه‌ربازی نێوان هه‌ردوو وڵاته".
عه‌بادی ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپیش ده‌بینێت، مایك پێنسی جێگری سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانیش له به‌رنامه‌یدایه".
دكتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له‌و شانده‌دا به‌شداره كه یاوه‌ری عه‌بادی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مریكا و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ر به‌رپرسانی هه‌ر دوو وڵات كردووه.