سێ سەركردەی داعش كوژران

بنكە و بارەگاكانی داعش بە سەختی تۆپباران كران و ژمارەیەك چەكداری داعش كورژان

K24 - ھەولێر

 هێزەکانی سەرایا سەلامی، سەر بە حەشدی شەعبی بنكە و بارەگاكانی داعشیان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین تۆپبارانکرد، بەوهۆیەشەوە سێ سەرکردەی داعش و ژمارەیەك چەكداری دیكە كوژران.

راگەیاندنی حەشدی شەعبی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی سەرایا سەلامی، سەر بە حەشدی شەعبی چەکدارانی داعشیان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین تۆپبارانکرد، لە ئەنجامیشدا 13 چەکداری داعش کوژران.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی حەشدی شەعبی 3 سەرکردەی داعش كە خەڵكی عێراق بوون لە ئەنجامی تۆپبارانەكە كوژراون.