كوردانی بەغدا بە جۆشو خرۆشەوە نەورۆز پیرۆز دەكەن

كوردانی دانیشتووی بەغدا خوازیارن لە ئایندەیەكی نزیكدا كورد ببێتە خاوەن دەوڵەتی خۆیی
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

سەرەڕای خراپی بارودۆخی ئەمنی بەغدا و بەردەوامی تەقینەوەکان کوردانی دانیشتووی بەغدا و کوردانی فەیلی ھاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان ئاھەنگی جەژنی نەورۆزیان گێڕا، ئەوان پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە دەکەن و خوازیارن کوردستان ببێتە دەوڵەتێكی سەربەخۆ، بەشداربوانی ئاھەنگەكەی نەورۆز لە بەغدا دەڵێن، نەورۆزی بەغدا و کوردستان جیاوازی زۆری ھەیە، بەڵام ئەوان لە ھەر شوێنێك بن خۆشی و شادی خۆیان بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی كورد دەردەبڕن.