ئه‌ردۆغان: ئه‌وروپییه‌كان ناتوانن به ئارامی به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا بڕۆن
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند" ئه‌وروپییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ناتوانن به ئارامی به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا بڕۆن، ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ئێستایان به‌رده‌وامبن".
ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی" ئه‌گه‌ر ئه‌وروپییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وامبن، ئه‌وه هیچ ئه‌وروپییه‌ك ناتوانێت به ئارامی به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا بڕوات، له هه‌ر به‌شێكی جیهانیش بێت".
هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆماری توركیا داوایكرد، ئه‌وروپا رێزی مافی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت بگرێت.
پێشتر سه‌رۆككۆماری توركیا گوتبووی" دوای راپرسییه‌كه‌ی مانگی ئه‌پریل/ نیسانی داهاتوو، له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ده‌كشێته‌وه دواوه، ئه‌و ئه‌وروپای به فاشیست و توندئاژۆ ناوبردووه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م چۆن بوون، به قسه‌ی ئه‌ردۆغان ئێستاش وان".
ئه‌ردۆغان چه‌ند جارێك ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندای به به‌كارهێنانی رێكاره‌كانی نازییه‌كان تۆمه‌تباركردووه، چونكه ئه‌و دوو وڵاته، رێگه‌ناده‌ن به‌رپرسه توركه‌كان بچنه ناو گردبوونه‌وه‌ی توركه‌كان و بانگه‌شه بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستووری توركیا بكه‌ن.