عێراق بایی 22 ملیار دۆلار چەكی لە ئەمریكا كڕیووە

تەنھا لەماوەی یەك ساڵدا 36 فڕۆكەی ئێف16 لە ئەمریكا كڕیووە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2005 تا ئێستا، عێراق بایی 22 ملیار دۆلار چەكی لە ئەمریكا كڕیووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، تەنیا لە ساڵی 2016، عێراق 36 فڕۆكەی ئێف 16 و  چەكی فڕۆكەكان لەنێویاندا مووشەكی پێشكەوتووی جۆری ئەی ئای ئێم ناین ئێم ساید وینەر و 141 تانك لە جۆری ئێم وەن ئەی وەن و 24 ھێلیكۆپتەری جۆری ئێڵ ئەی 407، ھەروەھا 9 فڕۆكەی بارھەڵگری سەربازی جۆری سی 130.

ئەمە جیا لەكڕینی 3 ھەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی دژە مین لە جۆری ئێم ئار ئەی پی، لەگەڵ ژمارەیەك ھێلیكۆپتەری جۆری ئۆ ئێچ 58 و تۆپی ھاوتەرز.