دەھۆڵ و زوڕنا جۆش و خرۆشی زیاتر دەخاتە سەیرانگاكان

kurdistan24.net

K24 - رواندز

دەھۆڵ وزوڕنا دووئامێرن لە دێر زەمانەوە لەنێو نەتەوەی کورددا لە ئاھەنگ و شایی و خۆشیدا بەكارھێنراون، ئێستاشی لەگەڵدابێت لە بۆنە و یادەكان دەھۆڵ وزوڕنا ئاھەنگەكان گەرمتر دەكات، لە گەشت و سەیرانی ھاووڵاتیانی كوردستان بەبۆنەی نەورۆز، دەھۆڵ و زوڕنا ھێندەی دیكە جۆش و خرۆشی خستووەتە نێو سەیرانگاكان.