بە ڤیدیۆ... مەلایەك لە ئاكرێ ھێرشێكی توند دەكاتە سەر نەورۆز و بە بێ ئەخلاقی ناوی دەبات
K24 - ھەولێر
لە چەند رۆژی رابردوودا گوتاری مەلایەكی ئاكرێ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە، كە ھێرش دەكاتە سەر ئاھەنگەكانی نەورۆز و بە بێ ئەخلاقی ناوی دەبات.
مەلا عەنتەر ئاكرەیی لە وتارێكدا ھێرشی توند دەكاتە سەر جەژنی نەورۆز و بەشداربووانی ئاھەنگ و رێوڕەسمی نەورۆز، بەتایبەتی لە ئاكرێ بەبێ ئەخلاق و فاسید ناودەبات.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، ئەو مەلایە پێشتر پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی بیوك بووە لە ئاكرێ، بەڵام بەھۆی وتارە توندەكانی لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە لە وتار خوێندنەوە لادراوە و گومان دەكرێ ئەو وتارەی لە ماڵی خۆی تۆمار كردبێت.