پەکەکە هێزی زیاتر رەوانەی شنگال دەکات
K24 - هه‌ولێر:
لە دوو رۆژی رابردوودا پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) سێ تابووری دیکەی هێزەکانی رەوانەی دەورووبەری خانەسوور و حەساویکی سەر بە قەزای شنگال كردووه.
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه دێت، رۆژی 3ی ئادار/ مارسی 2017، شه‌ڕ له نێوانی هێزی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی خانه‌سۆر روویداو و دواتریش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی داوای له په‌كه‌كه كرد، ناوچه‌كه بۆ هێزی پێشمه‌رگه چۆڵ بكه‌ن و راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام فه‌رمانده‌كانی په‌كه‌كه، ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و له هێنانی هێزی زیاتریش بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه به‌رده‌وامن.
یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی په‌كه‌كه، به‌ناوی سۆزدار ئا‌ڤێستا، وێڕای ئه‌وه‌ی ره‌تیكرده‌وه ناوچه‌كه راده‌ست بكه‌نه‌وه، هاوكات پێشمه‌رگه‌شی به چه‌ته وه‌سفكرد و رایگه‌یاندبوو: "پێویسته ئه‌و چه‌تانه له ناوچه‌كه پاشه‌كشه بكه‌ن".