پۆلیسی به‌ریتانیا ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌نی ئاشكرا كرد
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی به‌ریتانیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌نی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌ره‌كه ناوی خالید مه‌سعوده و 52 ساڵه.
لە ھێرشی رۆژی چوارشەممەی رابردووی لەندەن لە نزیك پەرلەمان چوار كەس كوژران و 40 دیكەشی برینداربوون.
ھێرشكارەكە لە سەر پردی وێست مینستێر لە ناوەڕاستی لەندەن و نزیك لە كاتژمێری بیگبين و پەرلەمانی به‌ریتانیا بە ئۆتۆمبیل بەسەر خەڵك كەوت و دواتر بە چەقۆیەك ھێرشی كردە سەر پۆلیس و كوشتی، پێش ئەوەی بكوژرێت.