ئه‌مڕۆی شوێنی هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌ن به وێنه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
دوێنێ چوارشه‌ممه، كه‌سێك به‌خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، له‌سه‌ر پردی وێست مینیسته‌ری به‌ریتانیا و نزیك په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، چه‌ند كه‌سێكی شێلا و دواتریش به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسێك.
به گوێره‌ی ئاماری فه‌رمی پۆلیسی ئه‌و وڵاته، له رووداوه‌كه‌دا چوار كه‌س كوژران و ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ش، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه.
پۆلیسی له‌نده‌ن ئه‌مڕۆ ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌ره‌كه ناوی خالید مه‌سعوده و 52 ساڵانه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس، ئه‌و پیاوه له دایكبووی شاری كێنتی باشووری ئینگلته‌رایه و رێكخراوی داعش‌یش رایگه‌یاند، خالید "سه‌ربازێكی" رێكخراوه‌كه‌یان بووه.