زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی به‌رازیل و ئۆروگوای بزانه
له پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئۆروگوای به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
بڕیاره له كاتژمێر 2:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له یاریگه‌ی (سینتیناریۆ) له (مۆنتیڤیدیۆ)ـی پایته‌ختی ئۆروگوایی یارییه چاره‌نووسازه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، له یاریی چوونیش ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه به‌یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ یاریگه‌یان جێهێشت بوو.
تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بۆ ئه‌م یارییه (داڤید لویز)ـی به‌گریكاری یانه‌ی چێڵسی دوور خسته‌وه، هه‌روه‌ها (دۆگڵاس كۆستا)ـی هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشنی به‌هۆی پێكانه‌وه بانگهێشت نه‌كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا تیتی بۆ پێكهاته‌ی سیلیساو بانگهێشتی (ئیدواردۆ پێرێرا)ـی هێرشبه‌ری یانه‌ی پاڵمیراسی به‌رازیلی بۆ شوێنه‌كه‌ی گابرێل خیسۆس بانگهێشت كردووه كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتییه و تووشی پێكانێكی درێژخایه‌ن هاتووه.
نێیمار دا سیلڤا بۆ پێكهاته‌ی به‌رازیل گه‌ڕایه‌وه و شاره‌ی كاپتنیش له قۆڵی میراندای به‌رگریكاری ئینته‌ر میلان ده‌بێت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای بۆ ئه‌م یارییه ئه‌لڤارۆ پێرێرای یاریزانی باڵی چه‌پی به‌هۆی شكانی لاقی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها لویس سوارێزیش به‌هۆی كارته‌وه راگیراوه.
به‌رازیل به بردنه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتنی بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا مسوگه‌ر ده‌كات، به‌و پێیه‌ی بەرازیل بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ پێشه‌نگی ریزبەندی هەڵبژاردەكانی گرتووە و بە جیاوازی 4 خاڵ له سه‌رووی ئۆرگوایی پله‌ی دووه‌م دێت.