كۆرياى باكوور تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى ناووكى ئه‌نجام ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى فۆكس نيوزى ئه‌مريكايى بڵاويكرده‌وه، كۆرياى باكوور گه‌يشتووه‌ته قۆناغى كۆتايى ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى نوێى ناووكى.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له سه‌رچاوه‌يه‌كى ره‌سمى هه‌واڵگرى ئه‌مريكاوه زانيارى ده‌ستكه‌وتووه، كه كۆرياى باكوور سه‌رقاڵى خۆ ئاماده‌كردنه بۆ ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه‌ى ناووكى.
كه‌ناڵه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، پێشبينى ده‌كرێت له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌و تاقيكردنه‌وه‌يه ئه‌نجام بدرێت.
هه‌واڵگرى ئه‌مريكا و پێنتاگۆن ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، زانياريان له به‌رده‌سته كه بيونگ يانگ چاڵه گه‌وره‌كه‌ى له ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى بونگى رى، ته‌واوكردووه، كه ده‌كه‌وێته باكوورى خۆرهه‌ڵاتى كۆرياى باكوور و تايبه‌ته به تاقيكردنه‌وه‌ى ناووكى.
كۆرياى باكوور له 2006 دا پێنج تاقيكردنه‌وه‌ى ناووكى و ژماره‌يه‌ك پرۆسه‌ى تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى باليستى ئه‌نجامداوه.