ئەڵمانیا پرۆسەی دیپۆرتكردنەوەی پەناخوازان خێراتر دەكات
K24 - ھەولێر
ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات په‌له بكرێت له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانەی داواكارییه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه و ئوستریاش پاداشتی دارایی پەناخوازان بۆ گەڕانەوە دوو بەرامبەر زیاد دەكات.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا تۆماس دی میزێر رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر رێوشوێنه‌كان توندتر نه‌كرێن، یاساكانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران سوودیان نابێت".
280 ھەزار پەناخواز لە ساڵی 2016 گەیشتنە ئەڵمانیا، لە كاتێكدا ئەو ژمارەیە لە ساڵی پێشتر زیاتر لە 600 ھەزار كەس بوو.
گوتیشی پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاری پەنابەرییان ره‌تكراوه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی وڵاتەكانیان بكرێنه‌وه و هاوكاتیش رێوشوێنه‌كانی چاودێریكردن توندوتۆڵ‌تر بكرێن.
دی میزێر له چوارچێوه‌ی پڕۆژه یاسایه‌كدا داوای كرد ئەو كه‌سانه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاسایشی گشتی، پێویسته ده‌ستبه‌جێ دیپۆرت بكرێنه‌وە.
لە لایەكی ترەوە، وەزارەتی ناوخۆی ئوستریا (نەمسا) پاداشتی ئەم پەناخوزانە دوو بەرامبەر دەكات كە نییەتی گەڕانەوەیان ھەیە.
بە پێی ھەواڵێكی فرانس پرێس، وۆلفگانگ سۆبۆتكا رایگەیاند حكومەت ھەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی بەشێك لەو 50 ھەزار پەناخوازە خێراتر كردووە.
بە پێی پلانی نوێی حكومەتی ئوستریا، پاداشتی دارایی لە 500 یۆرۆ بۆ 1000 یۆرۆ بۆ ئەو پەناخوزانە بەرز دەكاتەوە، كە نییەتی گەڕانەوەیان ھەیە.
زۆربەی ئەم پەناخوازانە خەڵكی عێراق، ئێران و ئەفغانستانن و بەشێكیان كوردن.
ئوستریا 8.7 ملیۆن دانیشتوانی ھەیە و لە ساڵی 2015 تا ئێستا زیاتر لە 135 ھەزار كەس داوای مافی پەنابەرییان لەم وڵاتە كردووە.