كلتوور و وێنه‌ى كوردستان رووسه‌كان سه‌رسام ده‌كات

پارێزگاری سانت پیته‌ربورگی رووسیا سه‌رسام ده‌بێت به‌ كوردستان

K24 – مۆسكۆ:

له‌ شاری سانت پیته‌ربورگ، دووه‌م گه‌وره‌ شاری رووسیا، به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كبوون، كه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كوردییه‌ له‌‌ شاره‌كه‌‌، له‌ ماڵی نه‌ته‌وه‌كان به‌شداری كرد له‌  پێشانگایه‌كی وێنه‌ و كه‌ل و په‌لی كولتوری كه‌ بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی  شاره‌كه‌ رێكخرابوو.

له‌ پيشانگه‌كه‌دا وێنه‌كانی كوردستان بوونه‌ جێی سه‌رنجی ئاماده‌بووان و  پارێزگاری شاره‌كه‌ و شاندی یاوه‌ری سه‌رسامبوون به‌ به‌رهه‌مه‌ كولتوری و كه‌له‌پورییه‌كانی كورد.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كوردانی سانت پیته‌ربورگ زیاتر له‌ ٢٥٠٠ كه‌س ده‌بن، له‌ ئێستادا خاوه‌نی كۆمه‌ڵه‌یه‌كن به‌ ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كبوون) كه‌ له‌ كۆتايى 2015 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كراوه‌ته‌وه‌ و  ئۆفیسی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌.