يه‌كه‌مجاره.. دواين چركه ساتى هيتله‌ر و ئيڤاى خۆشه‌ويستى له زارى پاسه‌وانه‌كه‌يانه‌وه بزانه
K24 – هه‌ولێر:
پاسه‌وانه تايبه‌ته‌كه‌ى ئه‌دۆڵف هيتله‌رى رابه‌رى نازييه‌كانى ئه‌ڵمانيا يه‌كه‌م كه‌سه كه له دوا ساته‌كانى ژيانى هيتله‌ردا ئاماده بووه و ته‌رمى هيتله‌رى بينيوه.
رۆشوس ميش، كتێبێكى به ئينگليزى له چاپ دراوه و بۆ يه‌كه‌مجاره وه‌ك پاسه‌وانى تايبه‌تى ئه‌دۆڵف هيتله‌ر نهێنييه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
ميش، دوايين كه‌س بوو له ده‌ستوپه‌يوه‌نده‌كانى هيتله‌ر كه له ته‌مه‌نى 96 ساڵى له 2013 كۆچى دواييكرد.
ئه‌و له 30ى نيسان/ ئه‌پريلى 1945 له حه‌شارگه‌كه‌ى هيتله‌ر بووه، كاتێك جه‌نه‌راڵ كيتل په‌يوه‌ندى كردووه و پێى راگه‌ياندوون، سوپا شكستى هێنا له شكاندنى ئه‌و گه‌مارۆيه‌ى سۆڤيه‌ت له سه‌ر به‌رلينى داناوه و كۆتايى شه‌ڕ نزيك بووه‌ته‌وه.
مارتن ماس، نووسه‌رى راسپێردراو بۆ نووسينه‌وه‌ى كتێبه نوێيه‌كه ده‌ڵێت: دواى كاتێكى كه‌م، ميش، گوێى له هيتله‌ر گرتووه، كه به هێمنى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى حزبى نازى مارتن بورمان و ژماره‌يه‌كى ديكه له به‌رپرسانى نازى قسه‌يكردووه. هه‌روه‌ها ئوتو گونشه، فه‌رمانده‌ى خانه‌نشينى سوپاى ئه‌ڵمانياى بينيوه، كه ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵ هيتله‌ر كردووه و به‌جێى هێشتووه و ده‌رگاى له‌سه‌ر هيتله‌ر و خۆشه‌ويسته‌كه‌ى داخستووه.
باسى ئه‌وه‌شى كردووه، هيتله‌ر به پارێزه‌ره‌كه‌ى وتووه، نايه‌وێت جه‌سته‌ى به شێوه‌يه‌كى خراپ به‌كار بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر مۆسۆلينى كرا و ده‌يه‌وێت جه‌سته‌ى بسووتێنرێت. ئه‌و كاته هه‌مووان له حه‌شارگه‌كه‌دا به ورياييه‌وه چاوه‌ڕوانيان ده‌كرد، ميش بۆ يه‌كه‌مجار ده‌رگاى ژووره‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه و سه‌يرى ناوه‌وه‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت چى روويداوه.
له‌و باره‌يه‌وه ميش ده‌ڵێت: يه‌كه‌م شتێك چاوم پێى كه‌وت، چاوه‌كانى خانمه ئيڤا بوون، ئه‌و دانيشتبوو، سه‌رى له‌سه‌ر شانى هيتله‌ر بوو. هيتله‌ريش چاوى كرابوويه‌وه و سه‌رى كه‌مێك بۆ خواره‌وه بوو.
ميش كه خاوه‌نى ئه‌و بيره‌وه‌ريانه‌يه له لايه‌ن سۆڤيه‌تييه‌كانه‌وه ده‌ستگيركراو و 8 ساڵ خرايه ژێر كاركردنى به زۆر.
له بيره‌وه‌رييه‌كانيدا ميش زۆر به بايه‌خ و گرنگييه‌وه باسى هيتله‌رى كردووه و ته‌نانه‌ت له ساڵه‌كانى كۆتايى ته‌مه‌نيشدا هه‌ر هيتله‌رى به سه‌ركرده‌يه‌كى ناوازه له قه‌ڵه‌مداوه.