گه‌نجێكى كورد له لايه‌ن پۆليسى توركياوه له نه‌ورۆزدا ده‌كوژرێت
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى توركيا داواى لێكۆڵينه‌وه له رووداوى كوشتنى گه‌نجێكى كورد ده‌كه‌ن له كاتى ئاهه‌نگى رۆژى نه‌ورۆز له شارى دياربه‌كر.
په‌رله‌مانتارانى پارتى گه‌لى كۆمارى جه‌هه‌په و پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى هه‌ده‌په داواى لێكۆڵينه‌وه له رووداوى كوشتنى گه‌نجێكى كورد به ناوى كه‌مال كوركورت ده‌كه‌ن، كه رۆژى 21ى ئازار/ مارسى 2017 له دياربه‌كر له لايه‌ن پۆليسه‌وه كوژرا.
كه‌مال كوركورت قوتابييه و خه‌ڵكى ناوچه‌ى مه‌ڵاتياى باكوورى كوردستان بوو، بۆ ئاهه‌نگ هاتبووه ديار به‌كر.
به وته‌ى پۆليسى توركيا، دواى ئه‌وه‌ى داواى لێكراوه بۆ پشكنين بوه‌ستێت، نه‌وه‌ستاوه و چه‌قۆيه‌كى ده‌رهێناوه و هاوارى كردووه ده‌تانكوژم، له به‌رامبه‌ردا پۆليس ته‌قه‌ى لێكردووه و به‌و هۆيه‌وه كوژراوه.
عوسمان بايده‌مير، په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په رايگه‌ياند، ئه‌م رووداوه كوشتنێكى به ئه‌نقه‌سته.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارى جه‌هه‌په سزگين تانريكئۆلو، رايگه‌ياند، پۆليس ده‌يتوانى ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگير بكات به بێ ئه‌وه‌ى توندوتيژى به‌كاربهێنێت و بيكوژێت، بۆيه داواى لێكۆڵينه‌وه له سه‌رۆك وه‌زيران ده‌كه‌م له باره‌ى كوشتنى ئه‌و گه‌نجه‌وه.