داعش له چیچان هێرش ده‌كاته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی رووسیا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی میدیا رووسییه‌كان، رێكخراوی داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی پاسه‌وانی نیشتمانی رووسیا له چیچان.
وێبسایتی "الجزیره" بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای هێرشه‌كه، داعش له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاندووه.
ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆكی چیچانیش رایگه‌یاندووه، ئه‌و چه‌كدارانه بۆ "دزینی" چه‌ك هێرشییانكردووه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه.
سه‌رۆكی چیچان له ئینستاگرامی خۆی نووسیویه‌تی: "دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، هێرشكراوه‌ته سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی پاسه‌وانی نیشتمانی فیدرالی، له نزیك ناوچه‌ی ناورسكی چیچان بۆ دزینی چه‌ك و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "هیچ گومانێكیش له‌وه‌دا نییه كه ئامانجییان له دزینی ئه‌و چه‌كانه، ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی گه‌وره‌بووه".
سه‌رۆك چیچان، ژماره‌ی چه‌كدارانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، 5 چه‌كدار بوونه و هه‌موویان كوژراون، دووانییان دانیشتووی ناوچه‌ی رۆستۆڤن و 3 چه‌كداره‌كه‌ی دیكه‌ش هی ناوچه‌ی ڤۆلگۆگرادی چیچانن.