ویكیلیكس: CIA له 2008ه‌وه به‌م شێوه‌یه سیخوڕی به‌سه‌ر ئایفۆنه‌وه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی ویكیلیكس، ئاشكرایكرد، كه ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، توانیویه‌تی له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه، كه به‌م دواییه ئاشكرا بووه، بچێته ناو هه‌موو ئایفۆنێك و له دووره‌وه كۆنتڕۆڵی بكات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه نوێیه، له چوارچێوه‌ی ئاشكراكردنی زیاتر له 8 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه به‌ناوبانگه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێت، كه به ناوی "ڤاولت 7" له‌لایه‌ن ویكیلیكسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و زانیارییه‌ش سه‌باره‌ت به ئایفۆن، به‌ناونیشانی "مادده‌ی تاریك - Dark Matter"ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
RELEASE: CIA #Vault7 "Dark Matter" https://t.co/pgnfeODXVB pic.twitter.com/vkI16f3vMD
— WikiLeaks (@wikileaks) March 23, 2017
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه بڵاوكراوه‌كانی ویكیلیكس، سی ئای ئه‌ی، له رێگه‌ی دیزاینكردنی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به ناوی "NightSkies" كه له‌ناو هه‌موو ئایفۆنه‌كان به نهێنی دایناوه, سيخوڕی به‌سه‌ر ئامێره‌كاندا كردووه، له ساڵی 2008ه‌وه‌ش كار به‌و به‌رنامه‌یه ده‌كات.
WikiLeaks' #Vault7 shows that the CIA has developed a huge range of attacks against iPhones since at least 2008.https://t.co/neRkgWFzcA pic.twitter.com/QFnh0WJ3kA
— WikiLeaks (@wikileaks) March 23, 2017
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش، هه‌موو توانایه‌كی به‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه داوه، له وه‌رگرتن و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو زانیاری، وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كانی ناو ئایفۆن، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر، یاخود خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌ستی پێبكات.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ویكیلیكس بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه به‌رنامه‌كه دوای به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆنه‌كه راسته‌وخۆ داده‌نرێت و هه‌ر كاتێكیش پێویستی به ئه‌پده‌یتكردنه‌وه هه‌بێت، خۆی خۆی ئه‌پده‌یت ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: ویكیلیكس - RT
#DarkMatter A breakdown of the three components used in #NightSkies - CIA tool installed on new iPhones to allow monitoring & manipulation pic.twitter.com/2Q8E9PtWr8
— Christine Maguire (@_ChrisMaguire) March 23, 2017