كۆنتی رێگری له هاتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا ده‌كات
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه، كه كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی رێگری له بیرۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا بۆ چێڵسی كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 24 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی (توتو سپۆرت)ـی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه (رۆمان ئه‌برامۆڤیچ)ـی سه‌رۆكه ملیاردێره رووسییه‌كه‌ی چێڵسی ویستویه‌تی به به‌های 180 ملیۆن یۆرۆ هاوینی داهاتوو نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا بكرێت، به‌ڵام هه‌ر زوو كۆنتی كڕینی ئه‌م یاریزانه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌گه‌ر كۆنتی رێگری نه‌كردبا، چوونی نێیمار بۆ چێڵسی به‌م نرخه زۆر نزیك بوو، چونكه له ئێستادا بارسێلۆنا تووشی كێشه‌ی دارایی بووه، ته‌نانه‌ت چه‌ندان كێشه‌ی له هێڵی به‌رگری و ناوه‌ڕاست هه‌یه، توانای كڕینی یاریزانی نوێی نییه، بۆیه پێشبینی ئه‌وه كراوه بارسێلۆنا پێشوازی له‌م گرێبه‌سته خه‌یاڵیه‌ی یانه‌ی چێڵسی ده‌كرد.