حوسنی موباره‌ك دوای شه‌ش ساڵ گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشتووتری میسر حوسنی موباره‌ك به فه‌رمی ئازاد كرا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر رایانگه‌یاند, ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیارێكیان بۆ ئازادكردنی محه‌ممه‌د حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشووتری میسر ده‌ركردووه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌شكردووه، موباره‌ك، نه‌خۆشخانه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆیی له ناوچه‌ی میسری جه‌دیده له قاهیره.
پێشتر دادگای پێداچوونه‌وه بڕیاری بێتاوانی موباره‌كی له دۆسیه‌ی كوشتنی خۆپێشانده‌ران ده‌ركردبوو.
محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك، له دایكبووی ساڵی 1928ه و چواره‌مین سه‌رۆك كۆماری میسری عه‌ره‌بییه و له ساڵی 1981 تاكو 2011 سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بووه.