"دواكەوتنی چوونی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا پەیوەندی بە دۆخی سیاسییەوە ھەیە"

"ئێستا شاندی ھاوبەشی عێراق و کوردستان لە زۆربەی کۆبوونەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکاندا پێکەوە بەشدارن"

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دواكەوتنی پێكھێنانی شاندی ھەرێم و نەچوونی شاندەكە بۆ بەغدا پەیوەندی بە بارودۆخی سیاسییەوە ھەیە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی پێکھێنانی شاندی ھەرێمی کوردستانی بۆ سەردانی بەغدا و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان ھەردوولا بە کوردستان24 راگەیاند، دواکەوتنی ئەو سەردانە پەیوەندی بە دۆخی سیاسییەوە ھەیە، چونکە کاتێک بڕیار لە پێکھێنانی ئەو شاندە درا پەیوەندی سیاسی نێوان ھەرێم و بەغدا جۆرێک لە لێكدابڕانی بەخۆیەوە بینیبوو.

گوتیشی: "ئێستا شاندی ھاوبەشی عێراق و کوردستان لە زۆربەی کۆبوونەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکاندا پێکەوە بەشدارن، بەڵام بۆ یەکلاکردنەوەی ماددەی دەستووری و پرسی ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە و مەسەلەی شەراکەتی نێوان ھەردوولا پێویستمان بە كۆبوونەوە و گفتوگۆ ھەیە".