ئه‌ستێره‌كانی پێشووی ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول یه‌كتریان گۆڵباران كرد
له یارییه‌كی دۆستانه‌ی خێرخوازیدا، ئه‌ستێره‌كانی پێشووی لیڤه‌رپوول به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ له ئه‌ستێره‌كانی پێشووی ریال مه‌دریدیان برده‌وه، له یارییه‌كه‌دا ستیڤن جیرارد كاپتنی پێشووی ڕێدز ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه بوو، گۆڵێكی كرد و لێدانێكی سزاشی له‌سه‌ر هه‌ژمار كرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25 ئاداری 2017، له یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد یاریزانه‌كانی پێشووی ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له گێمی یه‌كه‌م مایكل ئۆین لیڤه‌رپوولی به گۆڵێك پێشخست.
له گێمی دووه‌م فێستیڤاڵی گۆڵتۆمار كردن ساز كرا، ئالدریج و دواتر فۆله‌ر به لێدانی سزای گۆڵی سێیه‌می لیڤه‌رپوولی كرد، پاشان جیرارد گۆڵی چواره‌می بۆ ریدز زیاد كرد.
پاشان یارییه‌كه جۆرێك له خاوبوونه‌وه و سستبوونی پێوه دیار بوو، یاریزانی ریال مه‌درید سوودیان له‌م بارودۆخه وه‌رگرت و له رێگه‌ی یاریزانان (كۆنگۆ، مۆریانتێس و دێلا رێد) سێ گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان تۆمار كرد.
یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یارییه پێكهاتوون له (میشێڵ سه‌ڵگادۆ، رۆبێرتۆ كارلۆس، فێرناندۆ سانز، لویس فیگۆ، كلارێنس سیدۆرف، دیلا رێد، بۆتراگینۆ، ساڤیۆ، كارلۆس سانچێز، كۆنگۆ، كریمبۆ، مۆرییانتس و جۆلیۆ لۆرێنتی.
یاریزانه‌كانی بانگهێشتكراوه‌كانی لیڤه‌رپوولیش پێكهاتوون له (دۆدیك، كاراگێر، هێنچۆز، مكمانه‌مان، ستیڤن جیرارد، مایكل ئۆین، فۆله‌ر، ئالان كێندی، لویس گارسیا، ئاگێر، هامان، بێرگێر، سالیف دیاو و تۆماسۆن.