كوردێك لە مۆسكۆ خاوه‌نی ماركه‌یه‌كی جیهانیه بۆ جلوبه‌رگ
K24 - مۆسكۆ
جه‌مال مه‌حموۆڤ، كوردی ئێزدی نیشته‌جێی مۆسكۆیه، ناوبراو له شاری تبلیسی جۆرجیا له دایك بووه، هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیای وێنه‌كێشان و دیزاین كردنی جلوبه‌رگی بوكه‌ڵه‌ی منداڵان بووه، تاگه‌یشتووه به ئه‌مڕۆ كه خاوه‌نی ماركه‌یه‌كی جیهانی جلوبه‌رگی كچانه‌یه، به‌رهه‌مه‌كانیشی كڕیاری زۆریان هه‌یه له رووسیا و ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و ئیسپانیا. له ئێستاشدا كارده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی جلی پیاوانه، جه‌مال له میانه‌ی به‌شداریكردنی له هه‌فته‌ی مۆده‌ی مۆسكۆ نوێترین جلوبه‌رگی به‌هار و هاوینی 2017 نمایشكرد. به‌رهه‌مه‌كانی به‌وه ناسراون، ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی دروستیان ده‌كات زۆرترین ره‌نگ له خۆده‌گرن.