ڤیدیۆیه‌كی روون و ناوازه‌ی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بڵاوكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له كۆتاییدا ڤیدیۆیه‌كی نوێی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ "مارس" به روونی و ورده‌كارییه‌كی زۆره‌وه ده‌ركه‌وت.
ڤیدیۆكه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی " wired " بڵاویكردووه‌ته‌وه و ورده‌كاری زۆر روونی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌ساره سووره‌كه له خۆگرتووه، هه‌رچه‌نده ته‌مێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه هه‌یه، له ڤیدیۆكه‌دا به روونی ده‌شت و دۆڵ و ناوچه‌ی به‌رزایی و قوڵایی زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه، ئه‌و ڤیدیۆیه له ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی چه‌سپاو كه به كامێرای كه‌شتی چاودێریكردنی هه‌ساره‌كه گیراوه و ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مریكی ناسا ناردوویه‌تی، وه‌رگیراوه.
ئه‌لفرید ماكوین، زانای جیۆلۆجیای هه‌ساره‌كان و شاره‌زا له زانستی وێنه‌گرتن سه‌ر به ناسا ده‌ڵێت" باشترین رێگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌ر رووی هه‌ساره‌كه ببینن، گرتنی وێنه‌یه‌كی زۆری دیجیتاڵییه پاشان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر رێكیانبخه‌ین، ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش له 50 هه‌زار وێنه‌وه ئاماده‌كراوه و كوالیتییه‌كه‌ی زۆر به‌رزه و كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه‌ی ناسا، له ماوه‌ی 12 ساڵ سوڕانه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا وێنه‌كانی گرتووه.
جان فرۆجدمان، ده‌رهێنه‌ری فینله‌ندی، ڤیدیۆكه‌ی به‌رهه‌مهێناوه و گوتوویه‌تی كاره‌كه زۆر به هێواشی ئه‌نجامدراوه، سه‌ره‌تاش وێنه‌كانی ره‌نگكردووه و دواتر كردوویه‌تی به ڤیدیۆ، پاشان كاری تێداكردووه و وایلێكردووه بتوانرێت به شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی "3D" ته‌ماشای ڤیدیۆكه بكرێت، ئه‌م كاره‌ش ماوه‌ی 3 مانگی ویستووه تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناغه.
A FICTIVE FLIGHT ABOVE REAL MARS from Jan Fröjdman on Vimeo.