"ئه‌ردۆغان بكوژن"
K24 - هه‌ولێر:
ئیبراهیم كالن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، داوا له سویسرا ده‌كات، ده‌ست له پاڵپشتیكردنی تیرۆر هه‌ڵبگرێت" ئه‌م قسانه‌ش پاش ئه‌وه كردوویه‌تی كه لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان " په‌كه‌كه" له كاتی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك له بێرن پایته‌ختی سویسرا، داوای كوشتنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیایان كردبوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژی شه‌ممه 25/3/2017 كالن ده‌ریكردووه ده‌ڵێت" داوا له حكومه‌تی سویسرا ده‌كه‌ین ده‌ست له پاڵپشتیكردنی تیرۆر هه‌ڵبگرێت" له كاتێكدا ئه‌و وڵاته رێگه‌ی به گردبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه دابوو، به‌ڵام ئه‌وان دروشمی كوشتنی ئه‌ردۆغانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ده‌ڵێت" به توندترین ده‌سته‌واژه‌كان سه‌ركۆنه‌ی رێگه‌دانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسری ده‌كه‌ین، كه رێگه‌یان به لایه‌نگرانی په‌كه‌كه داوه چالاكی له‌و شێوه‌یه بنوێنن و دروشمی وه‌ها به‌رزبكه‌نه‌وه".
ئه‌ردۆغانیش پێشتر به‌و ره‌فتاره زۆر توڕه بووه و گوتوویه‌تی" ئه‌وه چ لۆژیكێكه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی سویسریدا داوایه‌كی له‌و شێوه‌یه بكرێت؟".
هه‌روه‌ها گووتی" رووداوی هاوشێوه‌مان له ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا بینیووه و به‌رده‌وام ده‌بین له بینینی".
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی فیدراڵی سویسرا له شاری بێرن، داوای كوشتنی ئه‌ردۆغانیان ده‌كرد. به‌شدارانی گردبوونه‌وه‌كه قسه‌یان له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی ئه‌ردۆغان ده‌كرد كه ده‌مانچه‌یه‌كی ئاراسته‌كرابوو، ده‌یانگووت"ئه‌ردۆغان بكوژن".