زیاتر لە 100 ھەزار گەشتیار سەردانی ئاكرێ دەكەن

kurdistan24.net

K24 - ئاكرێ

شاری ئاکرێ یەکێکە لەو شارانەی کە بە سروشتی خۆیەوە بووەتە خاوەن چەندین جێگای گەشتیاری و ھاوینەھەواری جوان، ئەمەش وایکردوە کە ساڵانە زیاتر لە 100 ھەزار گەشتیار لە ناوخۆ و باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەرەدانی ئەم شارۆچكەیە بکەن، بەڵام ئەم گەشتیارانە بە شەو لەم شارە نامیێننەوە ئەمەش نیگەرانی لای خاوەن ھۆتێل و موتێلەکانی ئەم ئاكرێ دروستکردوە.