زاخۆ ماڵئاوایی له جامی عێراق كرد
K24 ـ زاخۆ
زاخۆ له یه‌كه‌م یاریی خۆی له جامی تۆپی پێی عێراق نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و ماڵئاوایی كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26 ئاداری 2017، له قۆناخی 32ـی جامه‌كه، زاخۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی حدودی شاری به‌غدای كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێك به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ پێدۆراند.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه حدود گۆڵی یه‌كه‌می له‌رێی حوسێن عه‌بدولره‌زا تۆماركرد، دوای خوله‌كێك حه‌مید ئیسماعیل ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ زاخۆ هاوتا كرده‌وه و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه مایه‌وه.
له نیوه‌ی دووه‌مدا تیپی میوان به ئاستێكی باشتر بینرا و توانیان دوو گۆڵی دیكه له خوله‌كه‌كانی 80 و 88 له رێگه‌ی ئاموری عه‌یدان و ئه‌نه‌س مالك تؤماربكه‌ن.
زاخۆ ماڵئاوایی له جامی عێراق كرد و حدودیش گه‌یشته قۆناخی 16ـی جامه‌كه.