گۆڕانكاری له‌ شێوازی پێدانی پاره‌ی خوێندكارانی‌ تواناسازی ده‌كرێت

بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا مشومڕی ناوەتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شێوازی پێدانی پارەی خوێندكارانی توانا سازی گۆڕانکاری تێدا دەکات، لەو کاتەوەی ئەو پڕۆژەیە دەستی پێکردووە، 300 ملیۆن دۆلار بۆ خوێندكاران خەرج  کراوە، 3200 خوێندكارانیش لە سیستەمی تواناسازیدا هەن کە بەشێکیان ئیستا نازناوی زانستیان دکتۆرایە.

لەلایەكی دیكە بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا مشتومڕی ناوەتەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا کە لەمساڵەوە هەژمارکردنی وانەکانی کوردی و عەرەبی بۆ کۆلێژەکانی پزیشکی و ئەندازیاری و زانستەکان ئارەزومەندانە بێت، ناڕەزایەتی مامۆستایانی  بە دوای  خۆیدا ھێنا و بۆ دووەمجار خۆپێشاندان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا دژ بەو بڕیارە ئەنجامدرا.