مەلا بەختیار: لەگەڵ لایەنەكان دەكەوینە گفتوگۆ

"چاوەڕوان دەكەین ھەموو لایەك جیدی بن بۆ چارەسەری قەیرانەكان، ھەنگاوی جیدی نەنرێت نیگەرانیەکان زیاتر دەبێت"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی  نیشتمانی کوردستان لە لێداوانێکی تایبەتی بۆ کوردستان24 لەبارەی نەخشە رێگاکەیان رایدەگەنێت، دوای پەسەند کردنی نەخشە رێگەکە  سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن.

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی داواش لە سەرجەم  لایەنەکان بەتایبەتی پارتی  دیموکراتی  کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکات پێکەوە ھانگا و بنێن بۆ چارەسەری قەیرانە سیاسییەکان.

 ئاماژەش بەوە دەکات ئەگەر ھەنگاوی  جیدی نەنرێت ئەوە نیگەرانیەکان زیاتر دەبێت لایەنە سیاسییەکانیشى بەھۆکاری سەرەکی  نیگەرانەکان  داناوە.