ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك یەكلایی دەكرێتەوە

توركمان و عەرەبەكان ھەوڵدەدەن ئاستەنگ بخەنە بەردەم بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

کورد بڕیاریداوە لەم ھەفتەیەدا دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك ببەستێت، لەبارەی پرسی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کەرکووك، بەڵام تورکمان و عەرەبەکان لە ھەوڵدان بۆ تەگەرە خستنە بەردەم بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە و كاردەكەن بۆ ئەوەی كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرێت، کوردیش سوورە لەسەر بەستنی ئەو دانیشتنە، کورد بەبێ گەڕانەوە بۆ عەرەب و تورکمان دەتوانێت پرسی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەنێو ھۆڵی ئەنجوومەنەوە تێپەڕێنێت، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن" دەیانەوێت رەزامەندی ئەوانیشی لەسەر بێت.