سیمۆنا باشترین یاری ئهمساڵی ئهنجامدا
لە پاڵەوانییەتیی تێنسی میامی لەسەر ئاستی خانمان، سیمۆنا ھالیپ سەركەوتنی بەدەستھێنا و ڤینۆس ویلیامزیش بلیتی قۆناخی داهاتووی بڕی.
سیمۆنا لە قۆناخی سێیەم رووبەرووی ئانیت كۆنتاڤێت بووەوە یارییەكەی بە كەمتر لە كاتژمێرێك بە دوو سێتی بێوڵام بردەوە، ئەنجامی سێتەكانیش (6 ـ 3) و (6 ـ 0) بوون.
سیمۆنا ھالیپی رۆمانی سەركەوت بۆ قۆناخی چوارەم و راشیگەیاند باشترین یاری ئەو بووە بە درێژای ساڵ.
له لایهكی دیكهیشهوه، ھەر لە پاڵەوانیەتی میامی ڤینۆس ویلیامزی ئامێریكی
لە ویلایەتی فلۆریدا رووبەرووی باتریچا ماریای رۆمانی بووەوە و یارییەكەشی بە دوو سێتی بێوڵام لێ بردەوە، ئەنجامی سێتەكانیش، (6 ـ 3) و (6 ـ 0) بوون.
ڤینۆس له پۆلێنی یازدهیهمینی باشترین تێنسزانانی جیهان دێت، دەیەوێت سیناریۆی ساڵی 2001 دووبارە بكاتەوە كاتێك بووە پاڵەوانی میامی.