توركیا هه‌ره‌شه‌ی ناردنی 3 ملیۆن په‌نابه‌ر له ئێرانه‌وه بۆ ئه‌وروپا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وه‌یسی كایناك راگه‌یاند سێ ملیۆن كۆچبه‌ر له ئێران كه زۆربه‌یان ئه‌فغانین هه‌وڵ ده‌ده‌ن بهێنه توركیا و ته‌نیا له ساڵی 2016 له هه‌ردوو پارێزگای ئاگری و ئیدر 30 هه‌زار كه‌س به قاچاغی هاتوونه‌ته توركیا.
كایناك به ئاماژه‌پێدان به رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پرسی كۆچبه‌ران گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كات و توركیا مافی خۆیه‌تی پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتننه‌كه بكات، كه جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتننامه‌كه له لایه‌ن ئه‌وروپا، ئه‌و پرسه وه‌ك ئێستا به‌رده‌وام نابێت.
به‌رپرسانی توركیا له‌وانه سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی كۆچبه‌رانیان بۆ ئه‌وروپا كردووه، به‌تایبه‌تی پاش ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌وروپا.
به‌ڵام یه‌كه‌مجاره هۆشداری ناردنی كۆچبه‌ران له ئێرانه‌وه بۆ ئه‌وروپا ده‌درێت و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌مباره‌وه به كه‌ناڵی سی ئێن ئێن توركی گوت 3 ملیۆن كۆچبه‌ر له ئێران خۆیان ئاماده‌كردووه بهێنه توركیا.
هۆشداریش ده‌دات و ده‌ڵێت ته‌نیا بۆ توركیا نییه، به‌ڵكو كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپاشی هه‌یه.
له توركیا 3.5 ملیۆن كۆچبه‌ر هه‌ن كه 3 ملیۆنیان سورین و به‌هۆی رێككه‌وتنێكی نێوان توركیا و ئه‌وروپا، ئه‌نقه‌ره رێگه به نایاسایی چوونی ئه‌و كۆچبه‌رانه بۆ ئه‌وروپا ده‌گرێت و له به‌رامبه‌ردا ئه‌وروپا له بواری دارایی یارمه‌تیی توركیا ده‌دات و رێگه‌شی به هاووڵاتیانی توركیا ده‌دات بێ ڤیزه سه‌ردانی ئه‌وروپا بكه‌ن و هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر ناردنه‌وه‌ی هه‌ر كۆچبه‌رێك له یۆنانه‌وه بۆ توركیا، وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچبه‌رێك له توركیا وه‌رده‌گرن.
توركیا چه‌ندین جار وڵاتانی ئه‌وروپای تۆمه‌تباركردووه به جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتننامه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی كۆچبه‌رانیشی بۆ ئه‌وروپا كردووه.