كەشناسی: بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای راگەیاند و ئاشكرای دەكات كە بارانبارین دەست پێدەكاتەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لە ھەندێك ناوچە ئەگەری نمە باران ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی شارەكانی كوردستان ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران دەباێت و لە ھە ندێك ناوچەش نمە باران دەبارێ.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی