حكوومەت 140 مانگی پێویستە بۆ دانەوەی قەرزی بەڵێندەران
K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلاری به‌ڵێنده‌ران قەرزدارە، بۆ دانه‌وه‌ی كۆی گشتی ئه‌و قه‌رزه‌ش، لانی كه‌م حكوومه‌ت پێویستی به 140 مانگ هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به خه‌رجكردنی 12 ملیار دینار بۆ پاره‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران، به‌ڵام هێشتا ئه‌و پاره كاشه نه‌گه‌یشتووەته به‌نكه‌كان.
پیش‌تر یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران داوایان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو كه مانگانه، 10 ملیۆن دۆلارییان له قه‌رزه‌كه‌یان بداته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردوه، ئه‌گه‌ر مانگانه وه‌زاره‌تی دارایی رازی ببێت به دانه‌وه‌ی 10 ملیۆن دۆلار به به‌ڵێنده‌ران، ئه‌وا ده‌بێت 140 مانگ چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ھەموو قه‌رزه‌كان.