ئه‌ردۆغان: هاوپه‌یمانیی خاچپه‌رستان ده‌ركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، رایگه‌یاند" كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ڤاتیكان، كه به‌بۆنه‌ی یادی شه‌ست ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌وه بووه، هاوپه‌یمانی خاچپه‌رستانی ده‌رخست".
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌ركرده‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا و ڤاتیكان، به‌بۆنه‌ی 60 ساڵه‌ی واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌ی "رۆما" كه بووه هۆی دروستكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆببوونه‌وه.
قسه‌كانی ئه‌ردۆغان له میانی وتارێكیدا بوو له كاتی به‌شداریكردنی له كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان له ناوچه‌ی "سنجه‌ق ته‌په" ی شاری ئیستانبوڵ، له وتاره‌كه‌یدا ده‌یپرسی" بۆچی له ڤاتیكان كۆبوونه‌ته‌وه و له كه‌یه‌وه پاپا ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه؟".
به‌رپرسانی توركیا وایده‌بینن، له مێژه یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌ندامێتی توركیای به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی موسڵمانه ره‌تكردووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی زۆری له هه‌ڵوێستی ئه‌وروپییه‌كان به‌رامبه‌ر توركیا گرتووه، ته‌نانه‌ت به پاڵپشتیكردنی تیرۆریستان و دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئه‌و گروپانه و ئه‌نجامدانی چالاكی له ناوچه‌كه تۆمه‌تباری كردوون".
ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی" ده‌بێت ئه‌وه‌یان بیرنه‌چێت، ئه‌وه‌ی مار به‌خێوبكات، ده‌بێت ژه‌هره‌كه‌شی بیرنه‌چێت و رۆژێك مار ده‌یگه‌زێت، ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌یده‌نه تیرۆریسته‌كان، رۆژێك دێت به‌ره‌و رووی خۆتانی بكه‌نه‌وه".
سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌وه‌شی گوتووه" توڕه‌یی ئه‌وروپییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌وه نییه كه له رێگای راست لاماندابێت، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌یه به فه‌رمانی ئه‌وانه فه‌رمان ده‌رناكه‌ین و ملكه‌چی داواكارییه‌كانیان نیین".
ئه‌ردۆغان باسی له گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی كرد و گووتی" گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستوور و گۆڕینی سیستمی حوكم بۆ سه‌رۆكایه‌تی، زۆرێك له‌و گرێ و له‌مپه‌رانه‌ی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی توركیا لاده‌دات، كه بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا".