بایدەمیر: پێویستە دادگا هاوسەرۆكه‌کانی هەدەپە ئازاد بکات
K24 – هه‌ولێر
عوسمان بایدەمیر گوتەبێژی ھەدەپە لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی دیكەی پارتەكەی لەبەردەم دادگای دەستووری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی داوای كرد دادگا بریارێكی دادپەروەرانە دەربكات و ھاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی پارتەكەی ئازاد بكات.
بایدەمیر بە كوردستان24 رایگەیاند "بڕیاری دەستگیركردنی ھاوسەرۆكەكانیان پەسەند ناكەین تا ئازادبوونیان له‌سه‌ر خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بین".
هه‌روه‌ها بانگھێشتنامه‌یه‌ك پێشكه‌شی دادگای باڵای كرد بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی دادپه‌روەرانە له باره‌ی هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌ی ده‌ربكات و ئەو نادادپەروەرییەش به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتارانی بوەستێنێ.