زێدان له خه‌ونه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه
K24 ـ مه‌درید
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه و هاوینی داهاتوو درێسی ریال مه‌درید به ئیدین هازارد ده‌پۆشێت.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27 ئاداری 2017، چه‌ندان زانیاری له باره‌ی هاتنی هازارد بۆ ریال مه‌درید خستبووه ڕوو، تێیدا ئاشكرای كردووه كه هازارد ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه بكات، چونكه له مه‌رجێكی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسیدا هاتووه كه هه‌ركاتێك گرێبه‌ستێكی پێشكه‌شكرا ده‌توانێت گفتووگۆی له‌باره‌وه بكات.
ماركا روونیكردۆته‌وه كه هازارد په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ زێدان هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه زیزۆ كاتێك راهێنه‌ری تیپی كاستیای ریال مه‌درید بووه داوای گواستنه‌وه‌ی هازاردی له یانه‌ی لیلی فره‌نساوه بۆ یانه‌ی شایانه كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زێدان ده‌یه‌وێت هازارد بكاته هاوشێوه‌ی ڤاران كه له‌سه‌ر خواست و په‌یوه‌ندی كه‌سی خۆی به‌ره‌و سانتیاگۆی هێناون، بۆیه پێشبینی ئه‌وه كراوه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی 2017 ئه‌ستێره به‌لجیكاییه‌كه‌ی یانه‌ی بلووزی له‌نده‌نی به‌ره‌و ریال مه‌درید كۆچ بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، (رۆمان ئه‌برامۆڤیچ)ـی خاوه‌نه ملیاردێره‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانێكی گه‌وره ئاماده كردووه، دیارترین گۆڕانكارییه‌كانیش له یانه له‌نده‌نییه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ی (لۆكاكۆ) و گواستنه‌وه‌ی (ئه‌لڤارۆ مۆراتا) ده‌بێت.