برسێتى هه‌ڕه‌شه له 17 مليۆن هاووڵاتى يه‌مه‌ن ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی شه‌ڕی دوو ساڵه‌ی ناوخۆوه، یه‌مه‌ن له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی برسێتی دایه و به‌گوێره‌ی رێكخراوی فاو، نزیكه‌ی 17 ملیۆن هاووڵاتی یه‌مه‌نی له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى برسیه‌تیدان، هه‌روه‌ها زیاتر له 2 ملیۆن منداڵ دووچاری به‌دخۆراكی بوونه‌ته‌وه، هاوكات سوته‌مه‌نی بۆ كارپێكردنی مۆلیده‌ی كاره‌بایی نه‌خۆشخانه‌كانیش نه‌ماوه و له‌ناو بازاریشدا و دوای چه‌ند مانگێكی دیكه هیچ جۆره دانه‌وێڵه‌یه‌ك نامێنێت.