له كۆنفرانسى ساڵانهى لۆبى ئيسرائيلدا ئهمريكييهكان دژايهتى ئێرانيان دووپاتكردهوه
K24 – ههولێر:
لە كۆنفرانسی ساڵانەی لۆبی ئیسرائیل لە ئەمریكا ناسراو بە ئایپەك، رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسیيەكانی ئێران و ئەو گروپانەی لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن تەوەری سەرەكی بوو.
لەو كۆنفرانسەدا ئەمریكیەكان بە راشكاوی بەڵێنی پشتیوانی قایمیان بە ئیسرائیلیيەكاندا و بە رایگشتیان وت: چیتر ھەڵسوكەوتەكانی ئێران لە ناوچەكە دژی ئیسرائیل و ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا قەبووڵ ناكەن.