له‌ ئه‌ڵمانيا خه‌ڵاتى پێشمه‌رگه‌ به‌خشرايه‌ ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى و چالاكى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى

له‌ مه‌راسيمه‌كه‌دا ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له‌ كه‌سايه‌تى كوردانى ئێزدى و سياسى و رۆشنبيرى و نوێنه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ئه‌وروپا و چالاكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌شدار بوون.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بنكه‌ى لالش له‌ شارى بێله‌فێلدى ئه‌ڵمانيا خه‌ڵاتى پێشمه‌رگه‌ى به‌خشييه‌ ئه‌و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه‌ى كوردانى ئێزدى له‌ ماوه‌ى رابردوودا پاڵپشت و پشتيوانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بوون، له‌ مه‌راسيمه‌كه‌دا ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له‌ كه‌سايه‌تى كوردانى ئێزدى و سياسى و رۆشنبيرى و نوێنه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ئه‌وروپا و چالاكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌شدار بوون.