دايك و باوكێك ئهشكهنجهى مێردمنداڵهكهيان دهدهن
K24 – ههولێر:
له كۆمهڵگهى شاوێسى سهر به پارێزگاى ههولێر، دايك و باوكێك به توندترين شێوه سزاى مێردمنداڵهكهيان دهدهن و دایکەکە بە کەوچك منداڵەکەی داخ كردووه و باوکیشی بە قایش منداڵەکەی بە توندترین شێوە ئەشکەنجە داوه.
ئەو مێرد منداڵە بە پۆلیسی وتووە لەسەر خواردنی تایگەر لێيان داووم، بەڵام باوك و دایکی دەڵین لەسەر عەجولی بووە.
پۆلیس لێکۆڵینەوە لەگەڵ باوکی منداڵەکە دەکات ئەو دەڵێت کوڕی خۆمە و بۆیە ئەشکەنجەم داوە تا عاقڵ بێت.
بنکەی پۆلیسی شاوێسی سەر بە پارێزگای هەولێر کاتێک بە رووداوەکە دەزانن دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن و منداڵەکە دەبەنە لای پزیشک و دادوەریش بڕیاری بانگكردنی دایك و باوکی دەکات ئەوان ئێستا لەژێر لیکۆڵینەوەدان.
بەپێ ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ماوەی ئەم ساڵهدا ئەمە سێيەم حاڵەتی ئەشکەنجەدانی قورسی منداڵانە، ئەشکەنجەدانی ئەم مێردمنداڵە بە جۆرێکە هیچ شوێنێکی جەستەی نیە شوێنەواری ئەشکەنجەی پێوە نەبێت، بەڵام هەموو ئەم ئازارانەی لە بیر کردوە و خەمی ئەو دەستگیر نەکردنی دایک و باوکییەتی.