شەش چەكداری داعش لە شنگال كوژران

"یەكێك لە چەكدارەكان خۆی تەقاندوەتەوە و ھیچ زیانێك بەر پێشمەرگە نەكەوتووە"

K24 - شنگال

پەیامنێری كوردستان24 لە زاری فەرماندە سەربازییەكان رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش چەكداری داعش ویستوویانە بەنێو سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە سنووری شنگال دزە بكەن، بەڵام پێشمەرگە ئاگادار دەبن و لێیان ھاتوونەتە دەست و چەكدارێكی داعش خۆی تەقاندەوە و ئەوانی دیكەش كوژراون".

قاسم سمۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال بە كوردستان24 گوت: "ئەمڕۆ 6 چەكداری داعش كە دەیانویست بەنێو سەنگەرەكانی پێشمەرگەدا دزە بكەن، كەوتونەتە بۆسەی پێشمەرگە و ژمارەیەكیان كوژراون و یەكێكیش خۆی تەقاندووەتەوە، خۆشبەختانە پێشمەرگە زیانی بەرنەكەوتووە".

گوتیشی: "پێشتر زانیاریمان ھەبوو كە ھەندێك لە چەكدارانی داعش دەیانەوێت بە نێو سەنگەرەكانی پێشمەرگە تێپەڕن و بڕۆنە سووریا".

یەكێك لە كوژراوانی داعش كە ئەمڕۆ كەوتنە بۆسەی ھێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال
یەكێك لە كوژراوانی داعش كە ئەمڕۆ كەوتنە بۆسەی ھێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال
چەكدارێكی داعش كە ئەمڕۆ لە شنگال كوژراوە
چەكدارێكی داعش كە ئەمڕۆ لە شنگال كوژراوە