ئاڵای كوردستان به فه‌رمی له پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به ئاماده‌بوون ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانیی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كۆبووه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه و دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی پارێزگاكه‌دا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئاڵای كوردستان باسكرد و گووتی" ئاڵاكه سیمبولی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستانه و گوزارشت له قوربانی و نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستانیش ده‌كات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌م كاره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا نییه و وه‌ك چۆن ئاڵای عێراق گوزارشت له هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كات، ئاڵای كوردستانیش به هه‌مان شێوه‌یه.
دواتر ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌رباره‌ی مادده‌ی 140 ده‌ستوور و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی شاره‌كه كرد و خۆشحاڵی خۆیان به بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی شاره‌كه ده‌ربڕی و به رۆژێكی مێژوویی ناویانبرد.
له شاری كه‌ركووكیش هاووڵاتیان خۆشحاڵی خۆیان به‌و بڕیاره ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن" مافی خۆمانه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاڵای خۆمان له شاره‌كه‌ماندا هه‌ڵبكه‌ین و نابێت كورد شه‌رم له هیچ لایه‌ك بكات بۆ ئه‌و مافه‌ی خۆی و نه‌ك كاتی هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌یه، به‌ڵكو زۆر دره‌نگه و پێویست بوو زووتر هه‌ڵكرایه".
له كاتێكدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بوون، نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تییه‌كانی عه‌ره‌بی پارێزگاكه‌ش چوونه باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رۆژه‌دا كه بڕیارێكی له‌و شێێوه‌یه ده‌درێت پاڵپشتی خۆیان بۆ بڕیاره‌كه ده‌رببڕن.
له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند" ژماره‌یه‌كی زۆر له برایانی عه‌ره‌بی پارێزگاكه بۆ پێشوازی بڕیاره‌كه هاتوون و هیواداربووین زۆرتریش بهاتنایه و ده‌رباره‌ی به‌شدارینه‌كردنی توركمانه‌كانی شاره‌كه‌ش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی".
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی شێوازی هه‌ڵكردنی ئاڵاكان له پارێزگاكه‌دا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گووتی" داوا ده‌كه‌ین خه‌ڵكی شاره‌كه و لایه‌نه‌كان هه‌ر كه‌سه‌ی له خۆیه‌وه ئاڵا هه‌ڵنه‌كات و ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به پارێزگای كه‌ركووك و ئێمه به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستین".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بوون و ته‌نها 7 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون.
دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، ئه‌ندامان و ئاماده‌بووانی ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، ئاڵای كوردستانیان وه‌ك سیمبولێك بۆ هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ش به‌رزكرده‌وه و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی.
پاش بڕیاره‌كه‌ش سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان گووتی" بڕیارمان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له پارێزگای كه‌ركووكدا، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌ی شاره‌كه به‌گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، ئاڵای كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئاڵای عێراقدا به‌رزده‌كرێته‌وه و ئه‌مڕۆ رۆژێكی نیشتمانیی و رۆژێكی مێژووییه".