جه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مه‌ریكی: پێده‌چێت داعش خۆی باڵه‌خانه‌كه‌ی مووسڵ ته‌قاندبێته‌وه‌

جه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مه‌ریكی قسه‌یه‌كی جیاواز له‌سه‌ر "كوشتارگه‌كه‌ی" مووسڵ ده‌كات
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

جەنەڕاڵ مارك میلی سوپاسالاری ئەمریكا رایگەیاند، تاكو ئێستا روون نیە، كە كوژرانی خەڵكی مووسڵ، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانەوە بووە یان نا، پێدەچێ داعش خۆی ئەو باڵەخانەیەی تەقاندبێتەوە، بۆ ئەوەی پێشڕەوی ھێزەكانی عێراق و بۆردوومانی فڕۆكەكان بوەستێنێ.

بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەكان، لە بۆردوومانێكی ئاسمانی ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە رۆژی 17ی ئەم مانگە، بۆسەر گەڕەكێكی رۆژئاوای موسڵ، نزیكەی 200 ھاووڵاتی سڤیل گیانییان لەدەستدا.